10 خۆراکی سەرەکی بۆ مانگی ڕەمەزان
مانگی ڕەمەزان ماگی کۆبونەوەی خێزانە لەسەر سفرە و خوانی ئێواران لە دوای ڕۆژێک لە بەڕۆژوو بوون و کارکردن و ماندووبون ، بۆ ئەوەش لەژەمی ئێواراندا ئەم خۆراکانە لەبیرمەکەن .
١-برنج: یەکێکە لە خۆراکە سەرەکیەکان کە بڕێکی باش کاربۆھیدرات بەجەستە ،باشتر وایە ئەو جۆرە برنجانە بخۆن کە ڕەنگیان قاوەییە ،چونکە ئەمە ھاوسەنگی شەکر دەپارێزێت لە خوێندا .
٢-ئارد یەکێکە لەو پێکھاتانەی کە پێویستە لەناو چێشتخانەدا ھەبێت ،بڕی پێویست ڕیشاڵ بەجەستە دەبەخشێت و دەتوانن لە ڕێی بەکارھێنانی ئارد بۆ دروستکردنی حەڵوا و ئیشی ھەویری سوود لە ئارد وەربگرن .
٣-پاقلەمەنیەکان: نیسک و نۆک فاسۆلیا ئەو خۆراکانەی کەبڕێکی باش پرۆتین لەپێکھاتەیدا ھەیە و ڕێژەی کۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێنێت .
٤-لەکاتی ئامادەکردنی زەڵاتەدا دەتوانن زەیتی زەیتون تێکەڵاوی زەڵاتەکە بکەن .
٥-میوە وشککراوە: باشتر وایە ئێواران خورما بەکاربھێنن بۆ ڕۆژوو شکاندن چونکە بڕێکی باش ووزە و توانا بەجەستە دەبەخشێت.
٦-ھەوڵبدەن میوە و شەربەتە سروشتیەکان بخۆنەوە بۆ ئەوەی جەستە بڕی پێویست ڤیتامین و کانزاکانی دەست بکەوێت.
٧-گۆشتی ماسی و مریشک لە ژەمەکانتاندا بەکاربھێنن.
٨-ئەگەر سەوزەی نوێتان دەستنەکەوت ئەوە دەتوانن سەوزەیەک کەپێشتر لەبەفرگرەدا ھەڵتانگرتوە بەکاریبھێنن .
٩-چەرەسات: ھەوڵبدەن چەرەساتەکان بە تێکەڵاوی ئامادە بکەن و شەوانە بڕێک لەچەرەس بخۆن بەڵام پێویستە خوێی پێوە نەبێت بۆ ئەوەی کێشەی تونێتیتان نەبێت لە ڕۆژی داھاتودا کاتێک بەڕۆژوو دەبن.
١٠-پەتاتە: یەکێکە لەو خۆراکانەی بڕێکی باش کاریۆھیدرات بەجەستە دەبەخشێت .
PM:05:08:24/04/2020