لە هەرێمی کوردستان دوو کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوەو بەپێی ئەو ئامارە نوێیە دوو کەسی تر لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوو.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە:


1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتییان لە کەرەنتینەکان (٨٧٨٦) هاووڵاتی بوون، ئێستا تەنها (١٧٧٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٣) شوێنی جیاواز (٤٣٠) لە هەولێر، (٢٣٧) لە سلێمانی، (١٠٥٦) لە دهۆك، (٤٩) لە ڕاپەرین، وە (٧٠١٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٢٨٥) هاووڵاتی.




2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٩٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤٩١) هەولێر، (٣٤٤) سلێمانی، (٢٥٢) دهۆك، (٦) هەڵەبجە، (٤) سۆران. دەرەنجام (٢) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:
• پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (٧٧) ساڵ، منداڵێکی تەمەن (٨) ساڵ.


3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٤١) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣١٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).



PM:07:52:24/04/2020