مەزڵوم کۆبانێ هیوای بە یەكخستنی ریزەكانی نێو ماڵی كورد لە رۆژئاوای كوردستان هەیە

 

ئەمڕۆ شەممە شاندێکی هەرێمی فوڕات سەردانی بارەگای گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتییان کرد لە شاری قامیشلۆ، و پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو دەستپێشخەریەی کە مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندووە.

 

مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" بە میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاند" بەرەوپێشچون هەیە لەڕووی یەکخستنی ڕێزی کورد و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بۆچون وسەرنحی ئەرێنی خۆیان پێشکەشکردوو گفتوگۆکان ئەنجامی باشیشیان هەبووە، لە چەند ڕۆژانی داهاتووشدا ئەنجامە ئەرێنییەکانی دەردەکەون".

 

هاوکات کۆبانێ داواشی لە سەرجەم دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و حزب وهێزە سیاسییەکان کرد لە رۆژئاوای کوردستان، پشتیوانی لە دەستپێشخەری یەکخستین ڕیزی کوردی بکەن و کاربکەن لەسەر یەکخستی ریزەکانی کورد.

لە دوای شەڕی سەری کانێ و گرێ سپی گفتوگۆیەک لە ئارادایە لە نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە و سەرجەم هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بە مەبەستی ڕێکخستنی ماڵی کوردی. 



PM:09:31:25/04/2020