نرخى نەوت بەرزبوویەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و  له‌ سەرو ٢٢ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٢٣ دۆلارو ٩٨ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ١٥ دۆلارو ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خواست لەسەر بەكارهێنان و كڕینی نەوت كەمبووەوە، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوتی جیهانی و ئەو وڵاتانەی پشت بە بەرهەمی نەوت دەبەستن تووشی زیانێكی زۆر بوون.

 
 
 


AM:08:53:27/04/2020