وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی نەوتی فرۆشراوی مانگی رابردووی راگەیاند

کۆمپانیای سۆمۆ کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق بڕی نەوتی فرۆشراوی مانگی رابردوو و داهاتەکەی بڵاوکردەوە.


کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە لەمانگی ئازاردا عێراق بڕی ١٠٥ ملیۆن و ١١٨ هەزارو  ٥٢٣ بەرمیل فرۆشتووە بە ٢ ملیارو ٩٦٢ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار دۆلار.
ئەو کۆمپانیایە ئەوەش دەخاتەڕوو کە لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ١٠١ ملیۆن و ٣٩٢ هەزارو ٩١٨ بەرمیل نەوت هاوردەکراوەو نرخەکەی ٢ ملیارو ٨٨٣ ملیۆن و ٤٣٣ هەزار دینار بووە. هەرچی بیرەکانی نەوتی کەرکوکە کە نەوتەکەی لە بەندەری جیهانەوە فرۆشراوە، بڕی نەوتەکە ٣ ملیۆن و ٢٨٧ هەزارو ٤٣٩ بەرمیل بووە، داهاتەکەی ٧٣ ملیۆن و ٨٤٨ هەزارو ٤٥٤ دۆلار بووە.


بیرەکانی کێڵگەی گەیارە ١٢٩ هەزار و ٤٩ بەرمیل بووەو داهاتەکەی ٢٢٥ هەزارو ٣٨٧ دۆلار بووە.

 
بڕی ئەو نەوتەی نێردراوە بۆ وڵاتی ئۆردون ٣٠٩ هەزارو ١١٧ بەرمیل بووەو نرخەکەی بە ٤ ملیۆن و ٨٩٣ هەزارو ٢٤ دۆلار بووە.

 
ئەوە لە کاتێکدایە داهاتی نەوتی مانگی شوباتی ٢٠٢٠ ئ عێراق لەسەر ٦ ملیار دۆلاربووە، ماوەی شەش مانگە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان  و کۆمپانیای دیلۆت هیچ بڕێکی فرۆشتن و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا نەکردووە.

 


PM:12:29:28/04/2020