کەشناسی باری کەشوهەواو و رێژەی بارانبارینی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکاتە ئەمشەو پێشبینی دەکرێ ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوربێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە پارێزگای سلێمانی لە کاتەکانی بەیانی زوودا.

کەشنای ئەوەش دەخاتەڕوو، سبەی کەم کەم ئاسمان هەور دەبێت و لە چەندان شوێنی هەرێم نمە باران دەبارێت، هەرچەندە پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

کەشناسی هەر ئەمشەو رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە:

سلێمانی 0.5 ملم
هەڵشۆ 1.0 ملم
ئامێدی 0.6 ملم
سۆران 0.6 ملم
ماوەت 0.6 ملک
چۆمان 0.4 ملم



PM:11:33:28/04/2020