ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ عه‌فرین ته‌قییه‌وه‌

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئۆتۆمبێلێکی بۆمڕێژکراو تەقییەوە، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، تەقینەوەكە لە گەڕەكی مەحمودیە لە ناوەڕاستی شارەكە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوە روویداوە و زیانی ماددی لێکەوتوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە" تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی تەقینەوەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوانیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە لە بەردەم بازارێکی ناوەندی شاری عەفرین تەنکەرێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ٤٠ کەس کوژراون و ٤٧ کەسیش برینداربوون، هەروەها زیان بەر دەیان بینا و ئوتومبیل کەوتووە.

 

لە ساڵی ٢٠١٨وە، شاری عەفرین لە ژێر کۆنتڕۆڵی گروپە چەکدارە نزیکەکان لە تورکیاوەیە و هێشتا کێشە و شەڕ و ململانێکان لەو ناوچەیەدا لە لوتکەدان.

 





AM:10:43:29/04/2020