بوومەلەرزەیەکی بەهێز سلێمانی و دەوروبەری هەژاند

کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری هەژاند.
 

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ئەم شەو کاتژمێر ٨:٠١ خولەک بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٤.١ پلەی رێختەر پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری هەژاند".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە" بومەلەرزەکە بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر بووە و لە دووری ٢٧ کیلۆمەتر لە چەمچەماڵ و ٣٢ کیلۆمەتر لە پارێزگای سلێمانییەوە روویداوە".
 



PM:08:08:29/04/2020