لە ئەمەریکاوە مژدەیەکی خۆشی چارەسەری کۆرۆنا رادەگەیەنرێت

پەیمانگای نیشتمانی بۆ نەخۆشییە گواستراوەکا ن، دوێنێ ئاشکرایکرد چارەسەری (رێمدێسڤێر-Remdesivir ) بۆ ئەوو کەسانەی بە توندی تووشی کۆرۆنا بوون چارەسەرەکەیان خێراتر دەکات لەوانەی چارەسەرەکەیان وەرنەگرتووە.


کەناڵی ئەی بی سی نیوز، د. ئەنتۆنی فۆسی، بەڕێوەبەری پەیمانگاکە رایگەیاند، داتاکان دەریانخستووە کە (رێمدێسڤێرRemdesivir))دەوری هەیە لە زوو چاککردنەوەی ئەو نەخۆشانەی تووشی کۆرۆنابوون.


ئەو پزیشکە لەبەردەم تیمی کۆشکی سپی بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترامپ ئەو زانیارییە نوێیەی راگەیاند"ئەمە چارەسەری ١٠٠% نییە، بەڵام ٣١% ئەو تووشبووانە چاکدەکاتەوە کە دۆخیان زۆر خراپە".


راشیگەیاند: "ئەوەی گرنگە دەرمانەکە رێگری لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە دەکات".


ھەروەھا لە ئەنجامی توێژینەوەی پەیمانگاکەدا دەرکەوتووە کە دوای وەرگرتنی رێمدێسڤێر، رێژەی مردن دابەزیوە بۆ ٨% .


فۆسی دەڵێت: "کاتێک بەڵگەی ئاشکرامان ھەبوو کە دەرمانەکە کاری خۆی ئەکات، ئەوا پابەندبوونێکی ئەخلاقیمان لەسەرە بە خێرایی ئەو دەرمانانە بوەستێنین کە بە ھەرەمەکی بەکاردێت بۆ کۆرۆنا ڤایرۆس".


ئیدارەی خۆراک و دەرمان-ی ئەمەریکی لە پلانیدایە رێگەبدات کە (ڕێمدێسڤێر-Remdesivir) وەک حاڵەتی ئیمێرجنسی بەکاربھێنرێت.


AM:09:17:30/04/2020