ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان‌و عێراق لە هەڵکشاندایە



ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان و عێراق لە هەڵکشاندایەو، هەر ئەمڕۆ ٥ کەس لە عێراق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. لە هەرێمی کوردستانیش ١٤ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە.


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند ١٠٩ کەسی تر لەسەر تاسەری عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و، ٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتۆتە ٢١١٢ کەس.


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم 
ژمارە (٦٦)


سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:


1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (٩٥٦١) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٦٤٨) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤٥٢) لە هەولێر، (٢٤٩) لە سلێمانی، (٩٠٤) لە دهۆك، (٤٣) لە ڕاپەرین. وە (٧٩١٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١٨٩) هاووڵاتی بوو.


2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٤٠٦) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٤٣٩) هەولێر، (٤٦٩) سلێمانی، (٣٠١) دهۆك، (١٠) هەلەبجە، (٢١) ڕاپەرین، (١٦٦) سۆران دەرەنجام (١٤) تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

 
• پارێزگای هەولێر (١٣) پۆزەتیڤ: (٤) پیاو تەمەنیان (٦٧)، (٤٩)، (١٩)، (١٨) ساڵ و (٥) ئافرەت تەمەنیان (٨٥)، (٤٣)، (٣٦)، (٢٣)، (١٤) ساڵ و (٤) منداڵ تەمەنیان (١٢)، (١٠)، (٦)، (٥) ساڵ کە ١٢ لە تووشبووەکان بەرکەوەی تووشبووانی پێشوون وە یەکیان سەرچاوەکەی نادیارە. 

 
• پارێزکای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ: پیاوێكی تەمەن (32) ساڵە، دانیشتووی شاری سلێمانیە، نەوە و بەرکەوتەی تووشبووێکی پێشووە.

 
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٨٠) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٢٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٥٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).


وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣٠ی نیسانی٢٠٢٠

 


PM:09:29:30/04/2020