وێنە.. منداڵێکی ١١ ساڵە دوای کووشتنی بە بلۆک لەمزگەوتێکی چۆڵدا دۆزرایەوە



بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێكی تەمەن 11 ساڵ لە ناو مزگەوتێكی شارۆچكەی زوممار دۆزرایەوە كە شوێنی گورزی چەند بلۆکێک بە سەرو جەستەیەوە بووە.


 ئەحمەد جەعفەر، بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار بەمیدیا عێراقیەکانی رایگەیاندوە "ئەو منداڵە كاتژمێر ١١ ی شەو لە ماڵەكەی لە كەمپی دومیز، دەرچوە، بەمەبەستی كڕینی شت لە دوكانێكی نزیك ماڵەكەی، دوای ئەوەی ماوەیەک ناگەڕێتەوە، كەسوكارەکەی بەشوێنیدا گەڕاون، دواتر لەناو مزگەوتێكی چۆڵی ناوچەكە بە كوژراوی دۆزیویانەتەوە".


بەڕێوەبەری ناحیەی زومار ئاشکرای دەکات کە منداڵەكە بە بلۆك كوژراوە.


بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار راشیگەیاندوە" كردەوەکە تاوانكارییە، لەئێستادا پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوە بەمەبەستی زانینی هۆكاری روداوەكە".


میدیا عێراقییەكان، ناوی ئەو منداڵە ئاشکرا دەکەن کە ' شاهین ویسام سەلوان'ە، بەرەچەڵەك عەرەبە و شەوی رابردو لە ماڵەوە دەرچوە و دواتر كەسوكارەكەی ئاگاداركراونەتەوە لە بونی تەرمەكەی لەناو مزگەوتێكی ناوچەكە.


AM:11:42:02/05/2020