مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان بایکۆتی دەوامییان راگەیاند

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی گەرمیان بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان بایكۆتی دەوامیان كرد و دەڵێن" ئەم جۆرە لە سزادان و برسیكردنی فەرمانبەران و مووچەخۆران بە كارێكی نابەجێ و ناڕەوا دەزاین".

 

مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی زانکۆی گەرمیان ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا رایانگەیاند" ئێمە وەكو كۆمەڵێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی گەرمیان، سەرەڕای وەفاداریمان بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە پێناو نەفەوتانی ڕەنج و ماندوبوونی خوێنكاران، ئەمەش بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و پیشەییمانە و دەستبەرداری نابین، دیسانەوە دووپاتی دەكەینەوە جگە لەوەی كە دژی ڕاگرتن و دواكەوتنی مووچەین و ئەم جۆرە لە سزادان و برسیكردنی فەرمانبەران و مووچەخۆران بە كارێكی نابەجێ و ناڕەوا دەزاین". 

 

ئاماژە بەوەشكراوە" دیسانەوە دووپاتی دەكەینەوە جگە لەوەی كە دژی راگرتن و دواكەوتنی مووچەین و ئەم جۆرە لە سزادان و برسیكردنی فەرمانبەران و مووچەخۆران بە كارێكی نابەجێ و ناڕەوا دەزاین، هاوكات بایكۆتی پرۆسەی خوێندن بە هەموو جۆرە پێشنیاركراوەكانییە­وە دەكەین و پابەند نابین بە دەوامكردنەوە و ناچینە ژێر هیچ بارێكی سەپێنراوە، تاكو لە كاتی خۆی و بێ دواكەوتن مافە سەرەتاییەكانی خۆمان كە بریتییە لە مووچە و شایستە داراییەكان وەردەگرین".
 


PM:06:25:02/05/2020