نوسەرێکی گەورەی ئێرانی کۆچی دوایی کرد

لە شاری تاران، نەجەف دەریابەندەری نووسەر و وەرگێڕی دیاری ئێرانی لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ نەجەفی لە تاران بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیەووە کۆچی دوایی کرد.

 
نەجەف، چەندان شاکاری گەورەی بۆ ئەدەبیاتی فارسی لە دوای خۆی جێهشتووە، لەوانە وەرگێڕانی بەرهەمەکانی "ئێرنست هەمەنگوای" بە یەکێک لە شاکارە ناراوەکانی وەرگێڕانی نەجەف دەریابەندەری دێتە ئەژمار. هەروەها بە بۆنەی وەرگێڕانی بەرهەمە ئەدەبییەکانی ئەمریکا خەڵاتی "تۆرنتۆن وایلدر"ی لەلایەن زانکۆی کۆڵۆمبیاوە پێ بەخشراوە.


نەجەف دەریابەندەری ساڵی 1929ی زایینی لە گەڕەکی "حەمامی جرمنی"ی شاری ئابادان لە پارێزگای خووزستان لە بنماڵەیەکی ناسراو و دەستڕۆیشتوو لەدایک بووە.


لە سەردەمی حکوومەتی پاشایەتیدا بە تۆمەتی ئەندامەتیی حزبی توودە زیندانی کراوە و ماوەی چەند ساڵێک لە زیندان بووە.



چالاکییە فەرهەنگی و نووسینەکانی دەریابەندەری گەلێک فراوان بووە، لە ئەدەبیات، فەلسەفەوە بگرە هەتا کتێبێکی بەنرخی لەبارەی چێشتلێنانەوە هەیە کە لە ئێران سەرچاوەیە.


سێ ساڵ لەمەوبەر ناوەندی شوێنەرواناسیی ئێران، کەسایەتیی نەجەف دەریابەندەریی وەک "گەنجینەی زیندووی مرۆیی" تۆمار کرد.

 
زیاتر لە دەیان شاکاری ئەدەبی وەرگێراوی هەیە، خۆشی خاوەنی شەش کتێبی نوسراوە. 

 


PM:12:23:04/05/2020