ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. زیاتر لە ٢٠ کەس بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دەستگیرکران


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند" لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لاینکەم ٢٠ هاوڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون".

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی نیسانددا، لانیکەم ٢٠ هاوڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، چالاکی میدیایی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاترین هاوڵاتی لە پارێزگای سنە دەستبەسەرکراون کە ١٧ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لە پارێزگای ورمێ و هاوڵاتییەک لە پارێزگای کرماشان تۆمارکراوە.

هەروەها، لەو ماوەیەدا، ٧ هاوڵاتیی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە سەرجەم حوکمی ٣٢ ساڵ و ٧ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران و لێدانی ٢٤ قامچییان بە سەردا سەپاوە.

PM:01:56:04/05/2020