رۆناڵدۆ ئۆتۆمبێلێکی بە نرخ بۆ دایکی دەکڕێت

رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس ئۆتۆمبێلێکی بە نرخ بۆ دایکی دەکڕێت ، ئەمەش بەهۆی رۆژی دایکانەوە.


دایکی رۆناڵدۆ ئاڤێرۆ، وێنەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری مەرسیدسی ئەڵمانی لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام داناوەو سوپاسی رۆناڵدۆی کردووە کە ئەو ئۆتۆمبێلە بە نرخەی بۆ کڕیوە.

رۆناڵدۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی دایکی زۆر خۆش دەوێت، دایکی لە ماوەی رابردوو توشی جەڵتە بوو، بەوهۆیەوە چارەسەری بۆ کراو ئێستا تەندروستی جێگیرە.

 


PM:03:40:04/05/2020