کازمی: پێکهاتەی کابینەکەم پێشکەشکرد چاوەڕوانی دەنگدانی پەرلەمانین

سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو رایدەگەیەنێت" پێکهاتەی کابینەکەم پێشکەش کرد، چاوەڕوانی پەرلەمانم دەنگ لەسەری بدەن".

 

دوای ئەوەی لە پێش کاتژمێر ٩ی شەوەوە کاتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێ، مستەفا کازمی کاندیدی سەرۆکی وەزیران بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە بینایەی پەرلەمانە، بەلآم تا ئێستا بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە کە دەبێت ١٦٧ ئەندام پەرلەمان بێت، کۆبوونەوە دوا کەوتووە.

 

بەهێزترین ئۆپزسیۆنەکانی کابینەی مستەفا کازمی، دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی د. نوری مالکی و فراکسیۆنی ئەلوەتەنییە بە سەرۆکایەتی ئایاد عەلاوی هەردوو فراکسیۆن پێش چەند رۆژێک رایانگەیاند کە دەنگ بە کابینەکە نادەن، هەروەها پەرلەمانتارانی بەسرە لەبەرئەوەی وەزارەتیان بۆ دانەناون، هەربۆیە ئامادەنین دەنگ بدەن بە کابینەکە، هەروەها ژمارەیەک پەرلەمانتاری دەرەوەی فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی ئامادەنین دەنگ بە کابینەکە بدەن.  



PM:11:04:06/05/2020