ئەمڕۆ لە شاری هەولێر نرخی جۆرەکانی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
بەپێی زانیارییەکان، نرخی بەنزین لە دابەزین بەردەوامە و ئەمڕۆ لە شاری هەولێر نرخی لیترێك بەنزینی نۆڕماڵ ئۆكتان ٩١ بە ٣٧٥ دینار بوو.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەنزینی موحەسەن گەیشتووەتە ٥٨٠ دینار و سوپەریش دوو جۆری هەیە، جۆرێكی بە ٧٣٠ دینارە و جۆرێكی بە ٨٠٠ دینارە.
بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە سەرانسەری دنیا، وایكردووە لە ئێستادا نرخی بەنزین لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دابەزین بەخۆیەوە ببینێت و بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆشەوە خواست لەسەری كەم ببێتەوە.