لە شاری کەرکوک ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە ماڵی باوکیدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی ئازادیی شاری كەركوك ڕایگەیاند" پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەكی ئازادی شاری كەركوك ژنێك ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا".
ڕاشیگەیاند" ئەو ژنە پێش ماوەیەک لەگەڵ هاوسەرەکەیدا کێشە کەوتووەتە نێوانیانەوە، ئەمڕۆ لە دادگا جیابوونەتەوە، کە گەڕاوەتەوە لە حەوشەکەی ماڵی باوکیدا ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە".