فازل میرانی: ئێمەو یەکێتی براین

فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لە بارەی یەکێتی یەوە، رایگەیاند " ئێمە براین، بەڵام بڕێک دووری یەکترین".


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دا فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی وتی " لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتیش ئاماژەی بەوە کرد "دەتوانین کۆببینەوە، بۆچی ناتوانین؟ کۆدەبینەوە؟ جاری پێشوو گوتم شەممە، ئەمجارە ناڵێم، بۆچی؟ چونکە کوردە".

 
میرانی کە سەردانی وەزارەتی تەندروستی کردبوو، لەسەر پێکهاتەکان وتی " ئەو فشارەی دەخرێتە سەر پێکهاتەکان ناهەقە.. پێویستیش ناکات پارتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شانەی خۆیان بەسەری پێکهاتەکان بشکێنن".


لە درێژەی لێدوانەکەیدا لەسەر دۆخی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، ماژەی بەوە کرد: "هەموو لایەک زوڵم لە پێکهاتەکان دەکەین، یەک دەڵێت نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان ناکات، خوشک و برای تورکمان و کلدان و ئەرمەن کە کاندیدی خۆیان دەنگی زۆرینە دێنێ و دەبێتە پەرلەمانتار، کێ پەیوەندی هەیە بڵێت نوێنەرایەتییان ناکات، با ئێمە و یەکێتی شانەی خۆمان بە سەری پێکهاتەکان نەشکێنین".

 
دەربارەی ڕێوشوێنەکانی رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی وتی "حکوومەت کارێکی باشی کرد بە هەموو دامەزراوەکانیەوە، هەم وەکوو وەزارەتەکان و یەکە ئیدارییەکان و هێزە ئەمنییەکان. دووبارە سوپاسی هاووڵاتییان دەکەین کە زۆر بەرگەیان گرت، تەحەمولی میللەتی ئێمە و مانەوەیان لە ماڵەوە و پەیڕەوکردنی ڕینماییەکانی تەندروستی جێگەی سوپاسە.

 


PM:12:52:10/05/2020