دادگای سلێمانی: سبەینێ دەوامی فەرمیە

دادگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دوو شەممە لە سەرجەم دادگاكانی سەر بە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی دەوامی فەرمییە.


 دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووە، تیایدا هاتووە کە سەرجەم دادوەران و فەرمانبەرانی دادگا ئاگادار دەكەینەوە، كە سبەینێ دوو شەممە ١١ ئایار لە سەرجەم دادگاكانی سەر بە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی دەوامی فەرمییە.


ڕاشیگەیاندووە " پێویستە هەموو دادوەران و فەرمانبەران لە كاتژمێر ٣٠:٨ خولەكی بەیانی ئامادەبن بەمەبەستی دیاریكردنی ڕێكارێكی گونجاو بۆ دەوامكردن.


دادگای سلێمانی جەخت دەکاتەوە" دەبێت دەوام بەشێوەیەك بێت كاریگەری نەكاتە سەر ڕاییكردنی ئیشوكاری هاووڵاتیان، سەرەڕای ڕەچاوكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەكان".
 


PM:08:10:10/05/2020