نۆ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە کەرکوک چاکبوونەوە

فەرمانگەی تەندروستی كەركوك چاكبوونەوەی نۆ تووشبووی كۆرۆنای لە شارەکە راگەیاند.

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاندووە" ئه‌مڕۆ دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ نۆ تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ پارێزگاكه‌ چاكبوونه‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه‌".

 

وتیشی" لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەتا ئێستا، لە پارێزگای كەركوك ٧٠ توشبوی ئەو پەتایە تۆماركراوە، كە لەنێویاندا دو حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە و ٤٢ كەسیش پەتاكەیان پەڕاندوە، هێشتا ٢٦ توشبوو لە ناوەندە تەندروستییەكانی ئەو پارێزگایە چارەسەر وەردەگرن".

 
 
 


AM:12:09:12/05/2020