پزیشکێکی کەرکوکی کورد بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا

پزیشکێکی کوردی کەرکوکی ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ئایار لە ولآتی سوید بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 

ئەو پزیشکە ناوی (ڕێبەر زەندی)یە تەمەن ٦٢ ساڵەو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە له وڵاتی سوید گیانی لەدەستدا.

 

دوێنێش کچێکی سلێمانی بەناوی ( سۆنیا سەلار ) تەمەنی ٢٣ ساڵ لە سوید بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 

کۆتایی هەفتەی رابردوو لە ولآتی دانیمارک، مستەفا حەسەن گەورە نوسەرو چالاکوان بەهەمان شێوە بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد. مانگی رابردووش چەندان هاوڵاتی کورد لە بەریتانیا بەهۆی کۆرۆناوە مردن.



AM:12:29:13/05/2020