وێنە.. هەیفا وەهبی لە رەمەزانیشدا سەرنجڕاکێش دەرکەوت

ئەکتەرو گۆرانی بێژی ناسراوی عەرەب هەیفا وەهبی لە مانگی رەمەزانیش جوان و سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت.


هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی لە مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت هەیفا بە ستایلیکی جیاواز و نوێی وروژێنەر دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بەجوانییەکەی دەردەبڕن.


هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٨ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 


ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.
 


PM:01:22:13/05/2020