وێنە.. کەژان حەسەن بە ستایلێکی فۆلکلۆری کوردی دەردەکەوێت


کەژان حەسەن، خانمە مۆدێل و پێشکەشکار و ئەکتەری کورد وێنەیەکی جیاوازی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە.

کەژان حەسەن، لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی سەرنج بەشێک لە فانەکانی.

کەژان حەسەن لەساڵی ١٩٩٧ لە سلێمانی لەدایکبووە، خوێندکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانییە، جگە لەکاری شانۆی پێشتر لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن کاری کردووە، ماوەی ساڵێکە پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕتی دووە، لە ئێستادا یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکانی ئێن ئاڕتی دوو.

PM:04:07:13/05/2020