كۆمپانیای ئابور لاند لەبارەی بردنه‌ "ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش ملیار یۆرۆ" له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ ڕوونکردنەوە دەدات

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند، كه‌ زانیارییان هه‌یه‌ شه‌ش ملیار یۆرۆ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ برابێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كۆمپانیای ئابور لاند ره‌تیده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت" كڵێشەو مۆری كۆمپانیاكە بەشێوەی ئەلكترۆنی بەكارهاتووە و ساخته‌كراوه‌".

 

لەو روونكردنەوەیەکدا کۆمپانیای ئابور لاند ئاماژەی بەوەکردووە" سەرجەم ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە ساختەن و دوورن لە راستی و كڵێشە و مۆری كۆمپانیاكەمان بەشێوەی ئەلكترۆنی بەكار هاتووە، سەرجەم ئەو نوسراوانە رەتدەكەینەوە".

 

كۆمپانیاكە داواش دەكات داواكاری گشتی و چاودێری دارایی لەسەر ئەو بابەتە بێنە دەنگ و راستی بابەتەكە رونبكەنەوە. 

 
 


PM:06:49:13/05/2020