لەمڕۆوە پێنج شەممە ١٤ ی ئایار شەپۆلێکی گەرما روو لەهەرێم و عێراق دەکات و پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان لەنێوان ٤-٥ پلە بەرزدەبێتەوە.
کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند، پلەی گەرمای کەرکوک نزیک دەبێتەوە لە ٤٠ پلە، پارێزگاکانی تری هەرێمیش پلەی گەرمایان لەسەرو ٣٠ پلەوە دەبێت.