د. رێواز فایەق: من بانگهێشتی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکەم تا نەزانم کۆبوونەوەکە سوودی هەیە بۆ خەڵکی کوردستان

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د. رێواز فایەق رایگەیاند" من بەشبەحاڵی خۆم بانگهێشتی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکەم، تا نەزانم کۆبوونەوەکە سوودی هەیە بۆ خەڵکی کوردستان".

 

د. رێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەووانیدا رایگەیاند ئەو بانگهێشت بۆ سازکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ناکات.

 

ئەو لێدوانەی رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان دوای ئەوە دێت کە پێنج فراکسیۆن، ئەمڕۆ کۆبوونەوە بۆ وتوێژکردن لەسەر راستکردنەوەی پرۆسەی کاری پەرلەمانی کوردستان، کە هەریەک لە یەکگرتوو و نەوەی نوێ بایکۆتیان کرد.

 

لە ٧ی ئایارەوە، رۆژی سەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتاری کۆمەڵ، سۆران عومەر پەرلەمانی کوردستان دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا، یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو و ئازادی و کۆمەڵ و نەوەی نوێ و سەربەخۆکان لەبەرەیەک، هەرچی پارتی و پێکهاتەکانە لەبەرەیەکی ترن.



PM:12:36:14/05/2020