روونكردنەوەیەك لە پەروەردەی سلێمانیەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنی کاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم، ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" تاقیكردنەوەی كۆتای وەرزی دووەم لە رۆژی 1.6.2020 دەست پێدەكات و لە رۆژی 15.6.2020 كۆتایی پێدێت".

 

لە ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانیدا هاتووە" لە هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان باس دەکرێت کە تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزی دووەم درێژکراوەتەوە بۆ( 15/6/2020) واتە تاقیکردنەوەکان لە (1/6/2020) دەستپێدەکات و لە 15/6/2020)کۆتایی دێت، بەمەبەستی ئەوەی ڕێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکرێت و هەندێک بابەت تاقیکردنەوەی پراکتیکی هەیە بۆ ئەوەی قوتابیان و خوێندکاران سوودی لێ ببینن".

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکانی هەرێم لە بارەی تاقیکردنەوەکان ئاشکرایکردووە، شێوازی پرسیارەکانی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ ئەمساڵی خوێندن لە 50٪ ی بەشێوەی هەڵبژاردن و لە 50٪ ی بەشێوەی نوسینەکی دەبێت.

 



PM:08:35:15/05/2020