نرخی نەوت بەرزبووەوە


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت بەرزبوەوە و  له‌ سەرو ٣١ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٢ دۆلارو ٨٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٢٩ دۆلارو ٧١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.









AM:08:36:17/05/2020