مامۆستایانی ناڕازی هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كات و كاتی پێدانی مووچه‌یان ئاسایی نه‌كاته‌وه، خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كه‌ن.
لە بەیانێکدا مامۆستایانی ناڕازی لە شاری هەولێر ئاماژەیان بەوەکردووە" گومانی تێدا نییه مافی ڕاده‌بڕین و گردبوونه‌وه و یٔه‌نجامدانی چالاكی مه‌ده‌نی بۆ داواكردنی مافه زه‌وتكراوو پێشێلكراوه‌كان، مافێكی ده‌ستوورییه و پشت یٔه‌ستووره به پارێزگاری هه‌موو یاسا و ڕێساكان له جیهاندا، جگه له‌وه‌ی هه‌رچی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، له جاڕنامەی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه تا دوایین به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به مافی خۆپێشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی پاڵپشتی یٔه‌و مافه ده‌كات، بۆیه هیچ هێز و ده‌سته‌ڵاتێك بۆی نییه یٔه‌و مافه‌ش بخاته سه‌ر مافه زه‌وتكراوه‌كانی تر و خه‌ڵكی له‌سه‌ر ده‌ستگیر بكات و تۆمه‌تی ناڕه‌وای بۆ دروست بكات".
دەشڵێن، بۆیه ئێمه یٔه‌وانه‌ی له خواره‌وه واژۆمان كردووه ، سه‌ره‌ڕای پشتگیری ته‌واومان بۆ ته‌واوی داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی خه‌ڵكی سیڤیل له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له دهۆك و ناوچەكانی دیكەی كوردستان، هاوكات ئەم داواكارییانه ئاراسته‌ی ده‌سەڵات ده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستان:
1-ئازاد كردنی ته‌واوی ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رو خه‌ڵكه‌ی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی دهۆك له (16 / 5 / 2020) ده‌ستگیركراون.
2-په‌له كردنی له دابه‌ش كردنی مووچی فه‌رمانبه‌ران و جه‌ده‌وله كردنی ته‌واوی پاره گلدراوه‌كه‌ی فه‌رمانبه‌ران به مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان و به‌یان كردنی ئاشكرا و بێ پێچ و په‌نا چاره‌نووسی ئه‌و پارانه‌ی له 2014 گڵدراوه‌ته‌وه تا ئێستا.
3-به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكی هەموو شاره‌كانی تریش ده‌ست به چالاكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن بۆ داواكردنی مافه‌كانیان.
1) شوان سابیر مستەفا (شوان گه‌ردی)
2) علی محمود محمد
3) كرێكار عبدالوهاب امین
4) فارس حوسێن
5 نەهرۆ عالایی
6) رێباز گراوی
7- سالار مامه كریم
8- هیوا سەید سەلیم
9- فاتیح مستەفا
10- گۆران جەلال
11- رێباز هاشم
12- بایە زید کەریم
13- مەریوان سابیر
14- زیتۆ ئیسماعیل
15- دەشتی سلێمان
16- كاوە نادر
17- فازل عباس