نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە


ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی ئێوارەی بەیانی دووشەممە نرخی نەوت زیاتر بەروزبوەوە و  له‌ سەرو ٣٤ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٤ دۆلارو ٨٢ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٣٢ دۆلارو ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.


AM:09:17:19/05/2020