عێراق.. بە فەرمی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیارکرد

حکومەتی عێراق بە فەرمی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووی کردە یەکەم ڕۆژی پشووی جەژنی ڕەمەزان.

 

لە راگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە" کە رۆژی یەک شەممەی داهاتوو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت لە عێراق".


ئەوەش لەكاتێكدایە، تائێستا هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاری نەکردوەو لیژنەی بینینی مانگ چاودێری مانگ دەکەن تا بریاری کۆتایی بدەن.
 


PM:08:35:19/05/2020