ژوری ئۆپراسیۆنەکانی هەڵەبجە چەند بڕیارێکی دەرکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەڵەبجە كۆبووەوە و لەبارەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێكیدا، بڕیارەكانی بریتین لە:

1- پابەندبوون بە ھەردوو بەیانەكانی ژمارە (34. 35)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆ.

2-  راگرتنی ھاتووچۆ بەشێوەیەكی تەواو لە پارێزگای ھەڵەبجە بۆ ماوەی 72 كاتژمێر لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە دەست پێدەكات.

3- داخستنی گشت ماركێتەكان و نانەواخانە و سەرجەم شوێنە خزمەتگوزارییەكان بۆ ماوەی 72 كاتژمێر لەیەكەم رۆژی جەژنەوە، جگە لە دەرمانخانەی ئێشكگر، لەلایەن بەڕێوەبەری تەندروستی ھەڵەبجەوە دیاریدەكرێت.

4- راگرتنی (پەسندكردن)ی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی لە 22/5/2020 كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ تا 27/5/2020 كاتژمێر 8ی سەر لەبەیانی.

5- دەروازەی (تەوێڵە، پشتە) لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوام دەبن بەپێی رێكارە تەندروستییەكان.

6- ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت بەپێی رێكارەكانی پێشتر.

7- بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف رادەستپێردرێت لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە رێكارەكانی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە مزگەوتەكان ئەنجامبدەن لە رۆژانی جەژندا.

PM:07:08:20/05/2020