سلێمانی.. 141 تۆن خۆراك و پاككه‌ره‌وه‌ له‌ناوبراوه‌

له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و مه‌وادی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌دا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.

 

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ (141) تۆن خوارده‌مه‌نی و مه‌وادی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌دا گرتوه".

وتیشی" به‌هۆی خراپی و نه‌شاوی بۆ خواردن یان به‌كارهێنانی لە ماوەی (24/4 بۆ 23/5) لیژنه‌كان دەستیان به‌سه‌ر ( شیرەمەنی، سەوزەو میوە، مەوادی پاككەرەوە، چەرەسات ، شیرینی و خواردەمەنی لەقتونراو، ده‌رمانی زیاد و كه‌مكردنی كێش)دا گرتوه‌".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا له‌ ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون‌. 

 


ئه‌م بابه‌ته ‌178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:33:23/05/2020