وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی وەزاری دەرکرد و بەپێی فەرمانەکە قۆناغی چواری بنەڕەتی تاوکوو ١١ ئەنجامی وەرزی یەکەمیان بۆ هەژماردەکرێت.
هەر بەپێی فەرمانەکە، خوێندکارانی یەکی بنەڕەتی تاوەکوو سێ بنەڕەتی تاقیکردنەوە ناکەن و بەدەرچوو هەژمار دەکرێن.
دەقی فه‌رمانەکەی وەزارەتى په‌روه‌رده‌ی هەرێم:
-قوتابیانى یه‌كى بنه‌ڕه‌تى تا تا سێ ته‌ىنها هه‌لسه‌نگاندنیان هه‌یه تاقیكردنه‌وه ناكه‌ن، به‌بێ هیچ هه‌لسه‌نگاندیك به ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێن.
-قوتابیانى چوارى بنه‌ره‌تى تا 11ى ئاماده‌یى وه پۆله‌كانى ده و یانزه‌ى پیشه‌یى و په‌یمانگاكان له قۆناغى یه‌كه‌م تا وه‌كو قۆناغى چوار وه پۆله‌كانى ده و یانزه‌ى خوێندنى ئیسلامى ده‌رئه‌نجامى وه‌رزى یه‌كه‌میان بۆ هه‌ژمارده‌كرێت نمره‌ى بڕیار ه په‌ڕینه‌وه وه‌ك ساڵانى رابردوو ده‌بێت به‌بێ هیچ گۆرانكاریه‌ك له‌سه‌ر نمره‌ى وه‌رزى یه‌كه‌م هه‌ژمار ده‌بێت هه‌ر خوێندكارێك پاش ئه‌و رێكاره ده‌ربچێت ساڵى خوێندنى كۆتاى پێدێت و به‌ده‌رچو هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر قوتابى و خوێندكار له هه‌ر ماده‌یه‌ك ده‌رنه‌چوو مافى ده‌بێت له‌خولى دووه‌م تاقیكردنه‌وه له‌گشت ئه‌و بابه‌تانه بكات كه ده‌رنه‌چووه.
-له 1ى6ى2020، ته‌نها قۆناغى 12ى ئاماده‌ى به سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیه‌وه وێژه‌ى زانستى خوێندنى ئیسلامى پیشه‌ىیى وه قۆناغى پێنجه‌مى په‌یمانگاكان حكومى و ناحكومى تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ره‌چاوكردنى رینماییه ته‌ندروستییه‌كان.
-قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تیه ناحكومیه‌كان نەتنها ده‌بێت ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌نه ئه‌نجام بده‌ن كه نێوده‌وڵه‌تین له‌گه‌ل تاقیكردنه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى تایبه‌ت به قۆناغى 12ى ئاماده‌یى.
-قوتابخانه لۆكاڵیه ناحكومیه‌كان ئه‌وانه‌ى سیستمى خوێندنى حكومه‌تى هه‌رێم په‌ی{ه‌و ده‌كه‌ن ناوه‌رۆكى ئه‌م فرمانه جێبه‌جێده‌كه‌ن.
قوتابخانه بیانیه ناحكومیه‌كان به‌گوێره‌ى سیستمى وڵاتى خۆیان تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.