هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە جیهانی ئیسلامی كرد.
سەڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەیەکی خۆی لەگەڵ دایک و باوکی بڵاوکردوەتەوە و لەسەر نوسیوە، "جه‌ژنا وه پیرۆز به؛ رۆشانێ شما بمباره‌ك بۆ".
ئاماژەی بەوەشکردوە" جه‌ژنی ره‌مه‌زان له هه‌مو جیهانی ئیسلامی پیرۆز ده‌كه‌م، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ژنه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستانتان له كه‌شێكی پڕ له ئاشتی و ته‌ندروستییه‌كی باش به‌سه‌ربه‌رن".
سەڵاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە. سەلاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک وەکوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی، سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپەیە.
لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و ئەندامپەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیرکرا.