کەسایەتی وەرزشی پارێزگای سلێمانی، محەمەد ئاراس پاڵەوانی یاری لەشجوانی بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، شێرزاد محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ٢٤ی ئایار ، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، لەسەر ڕێگای تەکیە - چەمچەماڵ، رووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری وەڕگەران روویدا و بەوهۆیەوە (محەمەد ئاراس)ە یاریزانی لەشجوانی گیانی لەدەستدا".
ئەم وەرزشکارە تەمەنی ١٨ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی (ڕاپەڕین) ی شاری سلێمانییەو یاری لەشجوانی شاری سلێمانییە.