لە سنوری قەزای داقوق دوو گەنجی کورد ڕفێندران

ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندێكی سەر بە قەزای داقوق، دوو گەنجی كورد رفێنراون لە كاتی دەوام لە یەكێك لە خاڵەكانی پشكنین و تا ئێستا چارەنوسیان دیارنییە.

 

بەپێی زانیارییەکان، چەكدارانی داعش ئەمڕۆ لەگوندی چەورکە لە سنوری قەزای داقوق دوو گەنجی کوردیان ڕفاند، کە هەردووکیان پاسەوانی تاوەرەکانی کارەبا بوون لەو سنورە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا چەکدارانی داعش چالاکییەکانیان لە ناوچەکانی باشوری کەرکوک و پارێزگای دیالە و سەلاحەدین زیادیکردووە و، تا ئێستا جگە لە ڕفاندنی چەندین هاوڵاتی، هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق لە سنورەکە.

 

 

 

 
 


PM:04:18:26/05/2020