عێراق.. لە ٢٤ کاتژمێردا ٢١٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون



وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق راگەیاند" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢١٦ حاڵەتی تووشبوونی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمار کرا".


وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٤١ کەس چاکبووەتەوە،  کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ٤٨٤٨ کەس.


تەندروستی عێراق ئەوەش دەخاتەڕوو کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ٥٨٥٢ کەس چاکبوونەتەوە و ١٦٩ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
 


PM:08:23:26/05/2020