وەزارەتی تەندروستی هەرێم تووشبوویەکی نوێی لە سلێمانی بە کۆرۆنا راگەیاند.
ئەمشەو ٢٦ی ئایار وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵ، دانیشتووی قەزای پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.
لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە سلێمانی و هەولێر ژمارەی تووشبوان بەرەو هەڵکشان دەچێت.