نرخی نەوت دابەزی
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت دابەزی و له خوار ٣٦ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٦ دۆلارو ٢ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٣٤ دۆلارو ١٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دواخستنی دانانی پلانی گەشەی ئابوری چین بۆ ئەمساڵ دودڵی و نیگەرانی لای بازرگانانی نەوت دروستکردوە بەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا بەردەوامدەبێت لەسەر خواستی نەوت و ئەوەش بوەهۆی دابەزینی نرخەکەی.
AM:09:11:27/05/2020