وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" شانزە تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا".
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".
لەبارەی تووشبووەکان تەندروستی هەرێم دەڵێت" تووشبووەکان پێکهاتوون لە هەشت پیاو و شەش ئافرەت و یەک کچ و یەک کوڕی گەنج".
ئاماژەی بەوەشکردووە" چواردە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە".
وەزارەتی تەندروستی هەرێم راشیگەیاندووە" سەرجەم تووشبووەکان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین".