نۆ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

تەندروستی هەرێم رایگەیاند" نۆ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران".

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێردەستنیشانکراوە.

 

وەزارەتەکە لەبارەی ناسنامەی تووشبووەکان دەڵێت" پیاوێكی تەمەن ٣٨ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٣٩ و ٣٢ ساڵ و یەک کچی گەنج تەمەن ١٥ ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن ١٧ و ١٦ ساڵ و سێ منداڵ تەمەن ١١ و ٧ و ٣ ساڵان". 

ئەوەشیروونکردووەتەوە، پێنج تووشبوو لە خێزانێکن و لە ووڵاتی تورکیا گەڕاونەتەوە و لە کەڕەنتین دابوون و دانیشتووی شاری هەولێرن. سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن. یەک تووشبووی دانیشتووی شاری هەولێر بەهۆی بوونی نیشانەکان دەستنیشانکرا.



PM:11:43:27/05/2020