تەندروستی هەولێر رایگەیاند" دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگاکە چاکبوونەتەوە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە.
روونیشیکردەوە: پشکنینی تایبەتی یەک لە دوای یەک بۆ ئەو دوو تووشبووە کراوە تا لەدواجاردا ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە و دواتر بڕیار دراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر راشیگەیاند" کۆی گشتی چاکبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای هەولێر، گەیشتۆتە ٢١٧ کەس".