دوو كۆڵبەری كورد كوژران

دوو کۆلبەری کورد لە سنوورەکانی شاری "خۆی" سەر بە پارێزگای ئورمیە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.

 

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، هێزە ئەمنیەكانی حکومەتی ئێران لە ناوچەی سنوری ئەلەند لە شاری خۆی دەستەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا دو کۆڵبەر گیانیان لە دەستدا.

 

ئەوەشی خستوەتەرو، دو كۆڵبەرەكە ناویان(موحسێن دەرویشزادە) و (ئیبراهیم جوردیزج) و خەڵکی گوندی " کەرکوش"ی سەر بە قەزای سەفائییەی شاری خۆی بون.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەماوەی ١٠ رۆژی رابردودا ١١ كۆڵبەری كورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەكانی ئێران و توركیا برینداربوون.
 

 



AM:09:09:29/05/2020