لەبارەی قەرزەکانەوە، حکومەتی هەرێم بڕیاری وردبینی و ئاشکراکردنی دەرکرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی تایبەتی لە بارەی قەرزەکان دەرکرد کە ڕاپۆرتی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکان ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان بکات، وەکو لایەنی پەیوەندیدار بەمەبەستی وردبینی و پێداچوونەوە، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بخرێتە بەردەستی پەرلەمانی کوردستان و ڕای گشتی.


لە راگەیاندندراوێکی میدیای حکومەتدا بڵاوکرایەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرد . 


لەو راگەیاندنەدا هاتووە "ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی ئایار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد". 


لە کۆبوونەوەکەدا ، بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوبردن و هەماهەنگی قەرزی گشتی سەر بە ئەنجومەنی وەزیران، ڕاپۆرتێکی بەرفراونی بە خشتە و داتای پێویستەوە دەربارەی قەرز و پابەندییە داراییەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە لە لایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادە کرابوو. ( وەک راگەیاندنەکەی حکومەتدا هاتووە).

 
سەرۆکی حکومەت لەبارەی دۆخی ئابوریەوە شەممەی رابردوو پەیامێکی لە رێگای تیڤیەکانی پارتی یەوە بڵاوکردەوەو تیایدا ئاشکرای کرد کە هەرێم ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە، ئەمەش بوو جێگای مشتوومڕێکی بەرفراوانی نێو سیاسیەکان و پسپۆرانی ئابوری و لەسەر ئاستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بووبە بابەتی رۆژ.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌3178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:32:31/05/2020