ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی شهوی رابردوی بهشێك له كاسبكاران له شارۆچكهكانی سنوری سلێمانی راگهیاند.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، داواكارین لەم ڕۆژانە تەواوی خەڵكی بڕژێنە سەرشەقامەكان و پەیامی توڕەیی و ناڕەزایی بدەن بەگوێی ئەم دەسەڵاتە ستەمكار و بێ باكەدا تا ناچاریان بكەین بیرێك لەژیان و بژێوی خەڵك بەگشتی و مووچەخۆرانی ڕاستەقینە بەتایبەت بكەنەوە.
ئاشكراشیدەكات، با چیتر یاری بەژیان و چارەنووسی خەڵكی زەحمەتكێشی ئەم هەرێمەوە نەكەن.
جەخت لەوەش دەكاتەوە، وەك هەمیشە بەشدار و پشتیوانی هەموو جۆرە خۆپیشاندان و ناڕازەیەتییەك دەبین كە بۆ گێڕانەوەی مافی خوراو شكۆی هاونیشتیمانیان بێت.
شەوی ڕابردوو بەهۆی جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بەشێكی لە هاووڵاتیانی ڕانیە و قەلادزێ و دەربەندیخان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد