ڤیدیۆ.. دینا لەگەڵ هاوڕێکانی ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی دەگێڕێت

خانمە گۆرانی بێژی ناسراوی لاو دینا کە لە ئێستا خوێندکاری میوزیک زان، هەڵکەوت زاهیرە، یادی لەدایکبوونی دەکاتەوە.

دینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی ئاهەنگی لە دایکبوونی بڵاودەکاتەوە کە لەلایەن هاوڕێکانیەوە بۆی رێکخراوە لە کەشێکی ئاهەنگیدا بەدەم گۆرانیبێژەوە یادەکە دەکەنەوە. 

دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.

 


PM:07:05:04/06/2020