نرخی تمەنی ئێرانی دابەزی


ئەمڕۆ شەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، هەریەک لە دۆلار و پاوەن و لیرەو تمەن بەرامبەر دیناری عێراقی نرخێکی نوێیان تۆمار کرد، کە نرخی تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و دۆلاریش ڕێژەیەک دابەزی. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٥٠٠ دینار. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٧ هەزارو ٧٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٢ هەزارو ٧٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزار دینار. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٧ هەزارو ١٠٠ دینار، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٧ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو. 

AM:11:07:06/06/2020