کازمی گۆڕانکاری گەورە لە فەرماندەییە سەربازییەکاندا دەکات

سەرۆکی وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ژمارەیەک گۆڕانکاری گەورە لە فەرماندە باڵا سەربازیەکاندا دەکات و لە پێش هەمووشیانەوە فەریق روکن، عەبدولئەمیر یاروڵا دەکات بەسەرۆکی ئەرکانی سووپای عێراق.

 
بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیر ئەم گۆڕانکاریانەی ئەنجام دەدات:

 
- فەریق روکن عەبدولئەمیر شەمەری جێگری پرۆسە هاوبەشەکان.
- فەریق روکن عەبدولئەمیر زەیدی جێگری سەرۆک ئەرکانی سووپای عێراق
- فەریق باسم تائی، یاریدەدەری ئەرکانی سوپا
- فەریق عەلی ئەعرەجی ئەمینداری گشتی وەزارەتی بەرگری
- فەریق عمار زهیری پشکنێنەری سەربازی وەزارەتی بەرگری
- لیوا عەلی ماجی، سەرۆکی ئۆپراسیۆنەکانی سامەرا

 


AM:09:31:07/06/2020